پۆڵەتیک پرێس
زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
نوبیا زێت 40 ئێس پڕۆ ستاری نایت ئیدیشن کێشەکەی 200 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 257، 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی لە 4600 بۆ 5000 میلی ئەمپێردایە.