پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەش هەفتەی تێپەڕاند و لەو ماوەیەدا نزیکەی 300 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و لە ڕۆژهەڵاتیش ژمارەی گیانلەدەستدان 60 حاڵەتی تێپەڕاندووە.
خۆپیشاندانی ئەمجارەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر جیاوازترە لە جارەکانی پێشوو، بەجۆرێک زانکۆ و قوتابخانەکانیشی گرتووەتەوە و هەموو چین و توێژێک لە چەندین تەمەنی جیاواز بەشداری تێدا دەکەن.
خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز سەریانهەڵدا کە بە وتەی خێزانەکەی، “ژینا لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کوژراوە”.