ئەمڕۆ چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی دووەمی 2022، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی دێت.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەی 14ی پارتی کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد کۆتایی بێت و دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەکان، پەیڕەو و پرۆگرامی پارتەکە پەسەندبکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی داوای لە مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی کردووە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەخرێنە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی و بارزانی ئەو داواکارییەی پەسەندکردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەنگ بە بەربژێرانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بدێت و پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ ناوی بەربژێرە دەرچووەکان ئاشکرابکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا