پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31_10_2022 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 21481 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و 3356 منداڵ داخڵ كراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 258 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 257 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 233 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار بینراون و 533 حاڵەتی هەناسە توندی منداڵ تۆماركراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17558 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 379 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 421 سۆنەر و 89 ئیكۆ و 20 نازور ئەنجام دراوە و 387 تیشك گیراوە.