ئەمریکا داواکارییەکی نهێنی ئاراستەی سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی عەکازی سعودی ئاشکرایکرد، لێکتێگەیشتنی نهێنی لەنێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کراوە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئەو ڕۆژنامە سعودیە، “باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە سودانی کردووە، کار بۆ ڕاگرتنی هێرشە مووشەکییەکان بکات دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ناوچەی سەوز”.

هاوکات، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی پەیمانی بە سەرۆک وەزیران داوە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا بەرەو باشتر دەچن ئەگەر بێت و یاسای “بەتاوانناساندی ئاسایکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل” هەڵبوەشێننەوە.

پێش کشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنێکدا ئەندامانی پەرلەمان دەنگیاندا بە یاسای بەتاوانناساندنی ئاسایکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتی سەدر دەڵێت، “موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر پێشتر هۆشداری داوە لە هەر هەوڵێک بۆ ڕەتکردنەوەی یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل و بەدڵنیاییەوە دەستەوەستان نابێت گەر دۆخە بخوازێت ئامادەیە سەرلەنوێ بگەڕێتەوە سەر شەقامەکان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا