پۆڵەتیک پرێس
لەهەموو جیهاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک پەیڕەوی سیستمی خۆراکی ڕووەکی دەکەن هەموو سەوزەوات و میوەکان دەخۆن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەرهەمە ئاژەڵییەکان ناخۆن وەک گۆشتی سوور، مریشک، ماسی، هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هەنگوین.
سیستمی خۆراکی ڕووەکی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە بەشیوەیەکی گشتی هەموو ڕووەکەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی دڵ و ڕیخۆڵەکان دەدەن، کۆنتڕۆڵی کێش و ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن.
خواردنی خۆراکە ڕووەکیەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی تەندروست پەیڕەوی ناکەن ئەوا زیان بە جەستەیان دەگات و ڕووبەڕووی کەمی وزە، ڤیتامین و کانزاکان دەبنەوە.