یەختێكی كۆچبەران نقوم دەبێت كە زۆربەیان كوردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەختێكی دیكەی كۆچبەران بە 70 سەرنشینەوە كە زۆرینەیان كوردن لە دەریای ئیجە نوقمبوو و تائێستا تەنها نۆ كۆچبەریان رزگاركراون، گەڕان و سۆراخ كردنی كۆچبەرەكانی دیكە بەردەوامی هەیە.

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس ئاشكرایكرد، ماوەی دوو رۆژە یەختێكی كۆچبەران بە 70 سەرنشینەوە كە زۆرینەیان كوردن لە توركیا بەڕێكەوتووە بەرەوە یۆنان، پاشان لە نزیگ دوورگەی كاریستۆس گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوونیان كردووە، بەڵام لە ئەنجامدا یەختەكەیان وەرگەڕاوە.

ئەو رۆژنامەنووسە وتی: زۆرینەی سەرنشینانی یەختەكە ژن و منداڵن و تا ئێستا توانراوە تەنها نۆ كۆچبەر لەلایەن هێزی دەریاوانی توركیاوە رزگاربكرێن و كۆچبەرەكانی دیكەش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

ئەمە دووەم رووداوی ژێرئاوكەوتنە لە كەنارە ئاوییەكانی یۆنان لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، دوێنێش لە باشووری دوورگەی سامۆس لە كەناراوەكانی سامیۆپولاسی یۆنان بەلەمێكی بچووك بە 12 كۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت، تەنیا چوار كۆچبەریان لەلایەن ماسیگرێكەوە رزگار كرابوون، هەشت كۆچبەریان بێسەروشوێنن.

بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 300 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست و باكوری خۆرئاوای ئەفریقا لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا