پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی بەیەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بوونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی لەمیانەی دیداری میری لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، “كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، بیری له زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان كردووه‌ته‌وه”.
وتیشی، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی بڕینی بودجه و شه‌ڕی تیرۆر بووه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌بڕیبایه، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كران”.
باسی لەوەشکرد، پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان به‌شدارن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوونه‌ته‌وه، لەبارەی بەرنامەی چاکسازیشەوە ئاشکرایکرد، “جەختمان لەسەر چاکسازی ڕیشەیی کردووەتەوە و هەنگاوەکانی چاکسازیمان خێراتر کردووە”.