پێڵاوێکی تایبەت بە ئەسپ بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندی ئەمریکی مارکۆس فلۆید گەشەی بە پێڵاوی وەرزشی تایبەت بە ئەسپ داوە و هاوشێوەی پێڵاوی مرۆڤ لە براندە بەناوبانگەکانی Air Jordan و Yeezy Boostدروستیکردووە.

فلۆید ڕوونیکردەوە جووتێک لەو پێڵاوە بەنرخی 1200 دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت، هەروەها پێڵاوەکان جۆرێکی وەرزشی زۆر تایبەتە و گونجاوە بۆ سروشت و ئەو شوێنانەی ئەسپەکان بۆی دەڕۆن.

Как выглядят первые в мире кроссовки для лошадей — Super.ru

هونەرمەندەکە ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی براندەکەی”هۆرس کیکس” بەشێک بێت لە کۆمەڵەی پایزی وەرزی 2022، لەڕۆژی 24ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکەوە دەتوانرێت داوای تایبەت بۆ پێڵاوەکان پێشکەشبکرێت کە نرخەکەی لە 1200 دۆلاری ئەمریکیەوە دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا