ئاسۆ مامەند: یەكێتی رێ بەتاكڕەوی نادات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: یەكێتی رازی نابێت بەو حوكمڕانیەی ئێستای كوردستان، لە كاتێكدا حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و دامەزراوەكانی دیكە بەپێی هەڵبژاردن و بەشداری هەموانە.

ئاسۆ مامەند كە سەرۆكایەتی تیمی وتوێژكاری یەكێتیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەر لە هێزە سیاسیەكانی دیكە خودی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی پارتی لە نیگەرانییەكانی ئاگادار كردوەتەوە سەبارەت بەشێوازی چەوتی حوكمڕانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31_10_2022 تیمی وتوێژكاری یەكێتی بە سەرۆكایەتی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێتی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و د. میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی سەردانی مەكتەبی راگەیاندنیان كردو لە لایەن ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و ئەندامانی مەكتەب و دەزگای میدیایی كوردسات و راگەیاندكارانەوە پێشوازی لێكراو لە كۆبوونەوەیەكدا وردەكاری سەردانەكانیان بۆ لای لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بۆ گەیاندنی نیگەرانییەكانی یەكێتی سەبارەت بە تاكڕەوی سیاسی و حوكمڕانی خستەڕوو.

لەكۆبوونەوەكەدا ئاسۆ مامەند رایگەیاند: یەكێتی لەبەر بەرپرسیارێتی سیاسی و هەڵسەنگاندنی قۆناغەكان دانی بەخۆیدا گرتووەو لەبەرامبەر سیاسەتی خۆسەپێنیدا، بەڵام لەمەودوا ئەو دۆخە قبوڵناكات و بۆ هەر ئەگەرێكیش ئامادەیە و ئۆباڵی پێشهات و لێكەوتەكانی ئەم بارودۆخە لە ئەستۆ ناگرێت.

سەرۆكی تیمی وتوێژكاری یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان وتیشی: یەكێتی دەستكراوەیە و رێگەش نادات بەرژەوەندی تەسك زاڵبكرێت و بەژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەناوی جێبەجێكردنی یاساوە بكرێتە خزمەتی كەسی و ویستی حزبییەوە وەك ئەوەی بە لایەنەكانیان وتوە ، لە كاتێكدا چەندین كەیسی یاسا شكێنیان پشتگوێ خستوەو تاوانباری چەندین ناوچەی تریان لای خۆیان داڵدە داوە. بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە بەرەیەكی بەهێز لە هەرێمی كوردستان دروستبكات و رێڕەوی بڕیاردان راستبكاتەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی تیمی وتوێژكار، سەرنج و روانگەی یەكێتییان بۆ ئامادەبووان روونكردەوە و تەئكیدیان كردوە كە یەكێتی لەسەر بنەمای بەژەوەندی راستەقینەی خەڵكی كوردستان و حكومڕانییەكی خزمەتگوزار و شەفاف و دوور لە تاكڕەوی دەكاتە بنەمای دروستكردنی پەیوەندی سیاسی و هێزە كوردستانییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا