لە سلێمانی سێ داواكراو دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی _ وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ رایگەیاند: (3)داواكراو لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بەوەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی _ وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ هاتووە ( 3) سێ تۆمەتبارەكە ئەندامی یەك خێزانن و بەپێی ماددەی (4) ی تیرۆر داواكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرسێكیان لەلایەن دادگای لێكۆلینەوەی نەینەوا و بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا-وە داواكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا