پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما توشبوون بە هەوکردن و خورانی قورگ زیاددەکات، کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکان و تێکچوونی میزاجیان لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی هەستیاری قورگیش، چارەسەرە سروشتییەکانی ماڵەوە سوودێکی زۆریان بۆ ڕزگاربوون لە خورانی قورگ هەیە.
چوار چارەسەری سروشتی بۆ خورانی قورگ:
-خواردنەوە گەرمەکان
وشکبوونی قورگ دەبێتە هۆی خورانی خواردنەوە گەرمەکانی وەک چا یان ئاوی گەرم لەگەڵ لیمۆ و هەنگوین یارمەتی کەمکردنەوەی دەدەن.
-ئاو و خوێ
غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ سوودێکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی قورگ و خورانی هەیە کە بەهۆی سەرمابوونەوە تووشی دەبێت.
-هەنگوین
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی خورانی قورگدا هەیە.
-زەنجەبیل
چەنیدن توێژینەوە باس لە سوودەکانی زەنجەبیل بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن و خورانی قورگ دەکەن، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.