پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی مامسنج لە قەزای خەبات دوو دز چوونەسەر ماڵێک و لەکاتی ئاشکرابوونیان تەقەیان لە خاوەن ماڵەکە کرد و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە، کاتێک دوو دز چوونەتە ماڵێک و ژنی ماڵەکە بینیونی و کوڕەکەی لێئاگادارکردووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، کاتێک کوڕەکە چەکی هێناوە بۆ ئەوەی دەریان بکات، دزەکان تەقەیان کردووە و کوڕەکەیان بریندار کردووە و فیشەک بەر دایکیشکی کەوتووە بەناوی (ئـ.م) و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
دوابەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستی پێکردووە.