سەرۆك كۆمار پشتگیری هەوڵەكانی حكومەتی نوێ‌ دەكات لە جێبەجێكردنی كارنامەكەی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار كۆبووەوە.

لە میانەی كۆبوونەوەكەدا رەوشی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنییان تاوتوێ كرد.

هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی هاوكاری دەزگاكانی دەوڵەت بەگشتی كردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو ئەنجامدانی چاكسازی، هەروەها پشتگیریكردن لەهەوڵەكانی حكومەت لەجێبەجێكردنی بەرنامەكەی بۆ باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزاری و ئابووری و بەرجەستەكردنی پێداویستیەكانی خۆشگوزارانی بۆ هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا