محەمەد شیاع سودانی: خزمەتكردنی هاووڵاتیان پێشینەی كارەكان بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێراقی كردو رایگەیاند، دەبێت گرنگی زیاتر بە پیشەسازی دەرمانی ناوخۆ بدرێت و لە نرخی دەرمان و پێداویستیە تەندروستیەكان دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان رەچاو بكرێت، ئەولەویەتی تەواو دەدرێت بەخزمەتكردنی هاوڵاتیان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە دوای دەستبەكاربونی، محەمەد شیاع سودانی، وەك سەرۆكوەزیران، یەكەم سەردانی بۆ وەزارەتەكانی كابینەكەی ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیرو بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستی كۆبوە و جەختی لە پێویستی پێشخستنی كەرتی تەندروستی كردەوە كە لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی نوێ و بەرنامە وزاریەكەیدایە.

سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتی تەندروستی بۆ كارەكانی، پاڵپشتی ڕاستەوخۆ لە سەرۆكی حكومەت وەردەگرێت، هەروەها تیمێكی بەدواداچون ڕاسپێردرا بەمەبەستی بەدواداچون بۆ بچوكترین وردەكاری لە كاری خزمەتگوزاری و كارگێڕی و تەكنیكی وەزارەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا