توركیا بە درۆن هێرش دەكاتە سەر خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ئێزدیخان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا بە درۆن خاڵێكی ئاسایشی ئێزدیخانی لە سنووری كۆمەڵگای خانەسۆر لە رۆژهەڵاتی شنگال بە ئامانج گرت، لەم مانگەدا ئەوە پێنجەمین جارە توركیا سنوری شەنگال بۆردومان دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ئێزیدیخانی كرایە ئامانج، بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبوو، تەنها خاڵی پشكنینەكە زیانی ماددی بەركەوتووە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا توركیا پێنج جار سنوری قەزای شنگالی بۆردومان كردوە و ترس و دڵەڕاوكێی لە ناوچەكە دروست كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا