تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئینفنێکس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینفنێکس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە و تایبەتمەندی و نرخێکی ڕکابەری هەیە.

ئینفنێکس هۆت 20 فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 204 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2208/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 401 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا