کارەبای سلێمانی 10 ڕۆژ دەرفەت دەداتە هاوبەشانی کارەبای بازرگانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی کارەبای بازرگانی ئاگاداردەکاتەوە و داوا دەکات لەماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوبەشانی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە قەرزاری پارەی کارەبان بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و زیاتر، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی کارەباکانیان.

هاوکات کارەبای سلێمانی هۆشداریشی دا بەپێچەوانەوە ئەگەر سەردانیان نەکەن لەدوای ئەو ماوەیە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا