لە هەولێر بارهەڵگرێک وەرگەڕا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بارهەڵگرێک لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا و هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتەوە.

لەوبارەیەوە فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 7:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر شەقامی 120مەتری و لە نزیك بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر، بارهەڵگرێك بەهۆی تیژڕەوییەوە لە شەقام دەرچوو بەو هۆیەوە ستوونی كارەبای سەر شەقامەكەی شكاند و كەوتە سەر ئاراستەی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشا بە پاسێكدا و دواتر وەرگەڕا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لە ڕووداوەکە نەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا