پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا دەڵێت، ئەو قوتابییەی لە زمانی کوردیدا دەرنەچێت، بە کەوتوو هەژماردەکرێت.
لە نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بڕیاردا هەر قوتابییەک لەو قوتابخانانەی زمانی کوردیان تێدا دەخوێنرێت لە زمانی کوردیدا بکەوێت ئەو ساڵەی بە کەوتوو بۆ هەژماربکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا کە بە ژمارە 19/ع/22928 لەژێر ناونیشانی “بابەتی زمانی کوردی” بڵاوکرابووەوە، زمانی کوردی وەک زمانێکی لاوەکی دانرابوو، بەجۆرێک هەر قوتابییەک لەو وانەیەدا دەریش نەچێت بە کەوتوو هەژمارناکرێت.