پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 95 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 95 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێودەکرێت.
لەماوەی ئەم مانگەدا نرخەکانی نەوت دابەزینی بەرچاویان تۆمارکرد کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دڵەڕاوکێیەی لەسەر ئاستی جیهان لەبارەی داڕمانی ئابوورییەوە دروستبووە.