یەکەم گەشتی ئاسمانی لە ئیستانبوڵەوە بەرەو کەرکوک ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان ئیستانبوڵ و کەرکوک ئەنجامدرا و هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکیا و پارێزگاری کەرکوک و چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادەی گەشتەکە بوون.

لەوبارەیەوە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەشتی ئاسمانی ئیستانبوڵ-کەرکوکدا، هەریەکە لە بیلال ئەکشی، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکیا، ڕاکان جەبوری، پارێزگاری کەرکوک، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکمان لە عێراق، خالد ئاجار سەرۆکی ئەنجومەنی کاری تورکیا – عێراق و ژمارەیەک خاوەنکارانی تورکمانی کەرکوک ئامادەبوون.

هاوکات، بڕیارە هەمان فڕۆکە کاتژمێر 16:40 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتی ئاسمانی تایبەت لە کەرکوکەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا