پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەواڵی دواكەوتنی مووچە هیچ بنەمایەكی نییە و بەم نزیكانە خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە.
جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەواڵی دواكەوتنی مووچە هیچ بنەمایەكی نییە و هیچ لایەنێكی فەرمی لێدوانی لەم جۆرەی نەداوە و بەم نزیكانە خشتەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەندرێت.
لەبارەی دەنگۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10، وتەبێژی حكومەت، وتی: ئێمە وەكو حكومەت و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەیوتووە دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت، بەمنزیكانە خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە.