پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە چوارچێوەی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و بڕیار وایە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بكەن.
شاندەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی.
شاندەكەی یەكێتی لەلایەن مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.
هاوكات بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ شاندەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، سەردانی گوڵەخانە بكەن و لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.