تەرمی كچێكی 17 ساڵان دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی كچێكی 17 ساڵان لە نزیك گوندی ئامیان لە سنووری قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت، دیار نییە كوژراوە یان خۆی كوشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27_10_2022، عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، تیمەكانیان تەرمی كچێكی تەمەن 17 ساڵانیان لە نزیك گوندی ئامیان لەسەر رێگەی بەردەڕەش – موسڵ دۆزیوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی بەردەڕەش وتیشی، كچەكە خەڵكی سنووری قەزای بەردەڕەشە و گولـلـەیەك بەرسەری كەوتووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووە یان لەلایەن كەسێكەوە كوژراوە، چونكە (دەمانچەیەك) لە نزیك تەرمەكەی دۆزراوەتەوە‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا