پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
رێباز حەملان لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئێستا لە رێكخستنەوەی وەرگرتنی داهاتی نەوت و ئەو پارانەیە كە لە داهاتی ناوخۆ دەستی دەكەوێت، بە دڵنیاییەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن و لە مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
سەبارەت بە نرخی نەوتی سپی، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی، حكومەت بە نرخی پاڵپشتیكراو نەوت بە پاڵاوگەكان دەدات، عێراق بە هەر نرخێك نەوت بۆ كوردستان بنێرێت، بەهەمان نرخ بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.