نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 92 دۆلارەوەیە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 92 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 74 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە دوو ملیۆن کەمتر نەوت بەرهەمبهێنن، ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردن لەو ناجێگیرییەی نەوت لەماوەی ڕابردوودا بەخۆیەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا