پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە ریشی سوناك دەكات.
رۆژی سێشەممە25_10_2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ریشی سوناك، كرد.
لە تویتەكەیدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی لەسەر كاركردنی هاوبەش لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا كردووەتەوە بۆ هەماهەنگی و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا.
رۆژی سێشەممە 25_10_2022، ریشی سوناك، لەلایەن شاچارلسی سێیەم، پاشای بەریتانیاوە وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستنیشانكرا دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە بە دەنگی 187 ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆكی پارتەكە هەڵبژێردرا.