سەرۆك كۆمار تەئكید لە گرنگی بەهێزی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە فیلافاریۆ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆز پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك كۆمار و هیوای خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركەكەی سەركەوتوو بێت، دوپاتیشی كردەوە لەسەر سوربوونی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكان.

لەلای خۆیەوە د. لەتیف رەشید، تەئكیدی كردەوە لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری و كلتوری، بەبایەخیشەوە ستایشی پشتیوانیەكانی یەكێتیی ئەوروپای كرد بۆ هەوڵەكانی عێراق لە كاتی جەنگی دژی بە تیرۆر لە هەردوو ئاستی سەربازی و هەواڵگری.

هەروەها سەرۆك كۆمار سوپاس و ستایشی باڵیۆز فیلافاریۆی كرد بۆ پیرۆزباییەكەی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانی كردنی هەوڵەكانی باڵیۆز كە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای عێراقی و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا