لە هەولێر ئاگر لە چەند کۆگایەکی گەورە دەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ئاگر لە دوو کۆگای گەورەی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، “ئەوەی تا ئێستا دەزانرێت ژمارەی کۆگا سوتاوەکان دووانن کە یەکێکیان بەتەواوەتی سوتاوە و ئەوەی دیکەش تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین، تا ئێستاش نازانرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە”.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای هەولێر-دهۆک ڕوویداوە نزیک گوندی گەزنە، کە ژمارەیەکی زۆر کۆگا لەو شوێنەدا بڵاوبوونەتەوە و بە ناوچەیەکی پیشەسازی ناسراوە و کۆگاکان تایبەتن بە کەلوپەلی بازرگانی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا