زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەرەساتەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

چەرەساتەکان بەردەوام وەک ژەمێکی سوک و تەندروست دادەنرێن، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیاندا بکرێت ئەوا زیانی تەندروستی بۆ جەستە دەبێت.

چەرەساتەکانی وەک بادەم، گوێز، کازۆ، بندوق و فستق ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست و پڕۆتینیان تێدایە زیادەڕەویکردن تێیاندا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی غازات و سکچوون، چەرەساتەکان وەک ژەمێکی بەسوود بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنرێن چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کالۆریان زۆرە ئەگەر زیادەڕەویان تێدابکرێت دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.

indoor Reception Asser مكسرات امريكية melted Kent beggar

چەرەساتە شیرینەکانی وەک کشمیش ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە ئەگەر زیادەڕەوی لەخواردنیدا بکرێت ئەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، هەروەها زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەرەساتەکاندا لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهرایبوون یان هەستیاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا