لە بەغدا ڕێوشوێنی توندی ئەمنی دەگیرێتەبەر و سەرجەم ڕێگاکانی ناوچەی سەوز داخراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ ساڵیادی 25ی تشرینی یەکەمی 2019دا سەرجەم ڕێگا و پردەکانی سەر گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا داخران و قەرەباڵغییەکی زۆر لە ناوەڕاستی بەغدا دروستبووە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، پردی جمهوری و سنک و قادسیە داخراون و سەرجەم ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر بە تەواوەتی داخراون. وتیشی، تەنها ئەو کەسانەی بەجیان پێیە دەتوانن بچنە ناوچەی سەوز.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی دووشەممە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، فەرماندراوەتە هێزە ئەمنییەکان بەچڕی ناوچەی سەوز بپارێزن و تەنها ڕێگە بەو کەسانە بدەن بچنە ژوورەوە کە باجیان هەیە.

جێی ئاماژەیە سێ ساڵ پێش ئێستا و لەم ڕۆژەدا کە دەکاتە 25ی تشرینی یەکەمی 2019، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە عێراق دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا