زیانەکانی خواردن لە شەو دڕەنگدا

پۆڵەتیک پرێس

زانایان باس لە زیانەکانی خواردن دەکەن لە شەوان دڕەنگدا، کە هۆکارە بۆ دروستبوونی چەندین نەخۆشی جیاواز.

بەپێی توێژینەوەی زانایان خواردن لە شەوان دڕەنگدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژ باشترین کاتە بۆ خواردن چونکە جەستە دەتوانێت ئەو خواردنە بەکاربهێنێت و بەوشێوەیە وەک چەوری لە جەستەدا کۆنابێتەوە.

پزیشکەکان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن دەربارەی دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور، شیرینی و خواردنەوە گازییەکان لە شەوان دڕەنگدا، چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری، شەکر، کاربۆهیدرات و کالۆری هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی نوستن تێکدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا