تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە توانای نوشتانەوەی هەیە.

سامسۆنگ گالاکسی دەبلیو 23 فایف جی شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 7.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین توو و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا