سودانی حکومەتەکەی بە “هاوپەیمانیی” وەسفدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتەکەی بە هاوپەیمانیی وەسفدەکات و دەشڵێت، هەڵسەنگاندنی کاندیدانی پۆستە وەزارییەکان بەردەوامی هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سودانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنی کاندیدەکان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان کە بەشداری حکومەت دەکەن، هاوکات چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی ئەو کوتلانە دەکات بۆ پۆستە وەزارییەکان”.

وتیشی، “چاوپێکەوتنەکە لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە دەکرێت کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک ڕاوێژکار و لەلایەن سودانییەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لەدوای تەواوبوونی ئەو چاوپێکەوتنانە بە فەرمی ناوی ئەو کاندیدانە ڕادەگەیەنرێت کە دیاریکراون”.

ڕۆژی شەممە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت سێشەممەی داهاتوو دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا