سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی دەبلیو23 فلیپ بە باشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و توانای نوشتانەوەی هەیە.

سامسۆنگ گالاکسی دەبلیو23 فلیپ کێشەکەی 266 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.9 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین توو و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئیم سی فایفی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(24+14) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا