هۆشداری لەبارەی تسۆنامی کۆچ دەدرێت بەرەو ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا هۆشداریدا لەبارەی شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەران لە وڵاتەکەیەوە بەرەو ئەوروپا.

دێنیس شمیخال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەگەر سیستمی نوێی بەرگری ئاسمانی بۆ کیێڤ دابین نەکرێت کە ببێتەهۆی پاراستنی ئۆکرانیا لە بۆردومانەکانی ڕوسیا، ئەوا شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچ لە ئۆکرانیاوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

وتیشی، “کەمی کارەبا و گەرمکەرەوە و ئاو لە ئۆکرانیا، دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی تسۆنامی کۆچ، بۆیە داوا لە ڕۆژئاوا دەکەینەوە سیستمی بەرگری ئاسمانی نوێمان بۆ دابین بکات وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو سیستمە بەرگرییانەی بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیاوە وێران بوون”.

لەمانگی شوباتی ڕابردووەوە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا، هەشت ملیۆن کەس ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە و کۆچیان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا