بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شێخ ئەدهەم بارزانی: سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد.

لە دیدارێكدا كە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرا لەپێناو پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد.

لە دیدارەكەدا شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی نیگەرانیی خۆی بۆ شەهیدبوونی نەقیب زوبێر و برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و ژمارەیەك هاوسەنگەری دەربڕی و ئامانجی سەردانەكەشی بۆ سلێمانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، دەمەوێت لە سلێمانی بارەگایەك بكەمەوە و درێژە بە كاروبارەكانم بدەم.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پەرۆشی شێخ ئەدهەمی كرد و وتی، فەرماندەكانی یەكێتی كوڕی رۆژی تەنگانەن و هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی جەنگدا بوون، سڵیان لە هیچ نەكردووەتەوە و بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراستووە. یەكێتییەكان شانازی بە شەهیدبوونیانەوە دەكەن لەپێناو كوردستان نەك راكردن و هەڵهاتن لە مەترسییەكان.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی كرد و رایگەیاند، پاڵپشتی ئەم هەنگاوە نوێیەتان دەكەین و سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزوێنەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و دیموكراسییەی سلێمانییە و هیچ كەسێك لەم شارە میوان نییە، بەڵكو ماڵی هەموو كوردێكە. بە درێژایی مێژوو سلێمانی لانكەی بیری سیاسیی جیاواز بووە و تاكڕەوی رەتكردووەتەوە، ئەمەش باوەڕی سەرۆك مام جەلال بووە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە نیشتمانییە دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا