فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك لە یەكەم گەشتی نێودەوڵەتیدا سەرپێچی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نووسراوی كۆمپانیای هێڵەكانی ئاسمانی عێراق، لە یەكەم گەشتی فڕۆكەوانیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركووك بۆ شاری مەدینەی سعودیە لادان هەبووە و لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو جۆرە لادانانە سزای گەورەی دارایی هەیە و هەوڵدەدەین كۆمپانیاكەمان سزا نەدرێت.

ئەو نووسراوە لە 21ی تشرینی یەكەمی 2022 و دوای رۆژێك لە دەستپێكردنی یەكەم گەشتی ئاسمانیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك دەركراوە، هۆبەی نووسینگەكانی دەرەوەی كۆمپانیای هێڵەكانی ئاسمانیی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، لەلایەن یەكەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەی مەدینە و پاسپۆرتی ئەو فڕۆكەخانەیەوە لادان لە گەشتی فڕۆكەوانی نێوان كەركووك و ئەو فڕۆكەخانەیە تۆماركراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو گەشتە نەبەستراوەتەوە بە سیستمی بەجێهێشتنی خۆكاری وێستگەی گەیشتن و بەهۆیەوە زانیاریی لەبارەی گەشتیارەكانی و تیمی فڕۆكەوانی نەگەیشتووەتە فڕۆكەخانەی مەدینە و پاسپۆرت و ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی گەشتیاران، ئەوە جگە لەوەی ئەو گەشتە لە خشتەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی مەدینە نەبووە، بەهۆی نەگۆڕینی گەشتەكە لە بەغدا بۆ مەدینەوە بۆ كەركووك بۆ مەدینە و بەپێچەوانەوە.

كۆمپانیای هێڵەكانی ئاسمانیی عێراقی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو جۆرە لادانانە سزای پێبژاردنی گەورەی دارایی بەدوادادێت و داوا دەكات كە بەر لە ئەنجامدانی گەشتێكی دیكە ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت.

رۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2022، بۆ یەكەمجار گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركووك دەستیپێكرد كە یەكێك لە گەشتەكانی بۆ شاری مەدینەی سعودیە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا