گەریلا كوژرانی شەش سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكانیاندا لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی باشووری كوردستان، شەش سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دووانی دیكەش برینداربوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی24 سەعاتی ڕابردووی گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی باشووری كوردستان بڵاوكردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: لە چالاكیی هێزەكانماندا شەش سەرباز كوژراون، دوو سەربازیش برینداربوون، دوو كامێرای حەراری و خێمەیەكی سەربازییش لەناوبران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سوپای توركیا لە 24 سەعاتی ڕابردوودا شەش جار سەنگەرەكانی شەڕی بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی بۆردوومانكردووە، هاوكات چوار جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپبارانی سەنگەرەكانی شەڕی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا