ڤیتامینێک پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە ڤیتامینەکان کە زۆر بەناوبانگن وەک سی و دی هەمووان گرنگییەکی زۆری پێدەدەن چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ڤیتامین کەی کە زۆر باو نییە لەنێو خەڵکدا بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی تەندروستی دڵدا هەیە.

بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر ڤیتامین کەی هەیە ڤیتامین کەی وەن لە جۆرەکانی پەنیر، هێلکە و گۆشتدا هەیە، ڤیتامین کەی توو لە سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و شێلمدا هەیە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانەی خواردنەکانیان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمترە.

So wichtig ist Vitamin K für Ihren Körper | Gesundheitswissen.de

لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێک دۆخی تەندروستی و نەخۆشیدا نابێت زیادەڕەوی لەو خواردنانەدا بکرێت کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، چونکە کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت، پەنیر و هێلکە و بابەتەکانی ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە لەهەندێک دۆخدا ئەگەر زیادەڕەویان تێدابکرێت زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا