پۆڵەتیک پرێس
بەکتریای گەدە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی گەدە ژمارەیەکەی زۆر خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر دروستدەکات، بەشێک لە خواردنەوە سروشتییەکان یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی دەدەن.
بەکتریای گەدە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆر لە گەدەدا، ئەم خواردنەوە سروشتیانە یارمەتی چارەسەرکردنی دەدەن:
-چای سەوز
ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی بەکتریای گەدەدا هەیە، خواردنەوەی بە بەردەوامی و ڕێژەیەکی گونجاو یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی دەدات وەک سکچوون، ئاوسانی سک، ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن.
-زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەدات کە بەهۆی بەکتریای گەدەوە دروستدەبن، هەروەها غازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.
-نەعنا
بەیەکێک لە خواردنەوە زۆر باشەکان بۆ چارەسەرکردنی بەکتریای گەدە دادەنرێت، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە کەمدەکاتەوە.