وەزیری پەروەردە کردنەوەی قوتابخانەیەک لە بازیان ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم کردنەوەی قوتابخانەیەکی نوێی لە بازیان ڕاگەیاند و وتیشی، “لە سلێمانی زیاتر لە ملیارێک و 600 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی ژووری زیادە و نۆژەنکردنەوە”.

ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئەم قوتابخانە نوێیە لە بازیان کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی سنوورەکەوە دروست کراوە.

وتیشی، “پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجددی کاری لەسەر دەکەین، بەڵام بەداخەوە لەماوەی ڕابردوو بەهۆی گرفتی دارایی و کۆرۆنا کەمێک ئەو پڕۆژانە بە سستی بەڕێوەچوون”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “تا ئێستا نزیکەی 65 قوتابخانە چوونەتە بواری خزمەتەوە و 865 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە، تەنها لەمڕۆژانەی پێشوو بڕە پارەیەکی زۆر تەرخان کراوە بۆ بابەتی دروستکردنی ژووری زیادە لە قوتابخانەکان و نۆژەنکردنەوەیان بەجۆرێک تەنها بۆ سلێمانی بڕی زیاتر لە ملیارێک و 600 ملیۆن تەرخانکراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا