کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لەئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە بەتایبەت بەرێژەیە زیاتر  لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا بەرێژەیەکی کەمتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت.

وتیشی، تا کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی ئەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە 23-10-2022 قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە ئەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا