ماکرۆن: دەتوانین فەڕەنسیش بین و موسڵمانیش بین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، “فەڕەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاووڵاتییانی دەتوانن لە هەمان کاتدا فەڕەنسی بن و موسڵمانیش بن”.

لە سەدەمین ساڵیادی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی پاریس ماکرۆن ئاماژەی بەوەکرد، “دەتوانین لە هەمان کاتدا فەڕەنسیش بین و موسوڵمانیش”. وتیشی، ” فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی موسڵمانان تا بەوپەڕی ئازادییەوە دروشمەکانیان بڵێنەوە”.

بەردی بناغەی بینای مزگەوتی گەورەی پاریس لە ساڵی 1922 دانرا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دروستکردنی مزگەوتەکە ماکرۆن تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی ئەو سەربازە موسڵمانانە دانا کە لەپێناو فەڕەنسادا گیانیان سپاردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا