محەمەد شیاع سودانی کاندیدی لایەنەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەستپاکی هەڵدەبژێرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگەیاند، کاندیدی لایەنەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەستپاکی و توانای بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان بۆ کابینەکەی هەڵدەبژێرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بوار بە هەموو لایەنەکان بدرێت بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستە وەزارییەکان.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی سەرپشککرد بۆ هەڵبژاردنی کاندیدانی پۆستە وەزارییەکانی پشکی چوارچێوەی هەماهەنگی.

لەگەڵ ئەوەشدا سودانی سەرپشککرا لەوەی لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی کاندیدی هەر پۆستێک، سودانی خۆی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا