وەزیرێكی كابینە نوێكەی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوێلا برێڤەرمەن، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەست لە كاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵەیەكی تەكنیكی.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی بۆ لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاندووە، هەڵە بووە لە ناردنی بەڵگەنامەیەكی فەرمی بە ئیمەیڵی تایبەتی خۆی، سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران بۆ ئەندام پەرلەمانێكی متمانەپێكراو.

سوێلا برێڤەرمەن هەروەها نووسیویەتی: حكومەتی بەریتانیا بە كاتێكی شڵەژاو تێدەپەڕێت و بەڵێنە سەرەكییەكانی خۆی وەك رووبەرووبوونەوەی پەنابەرە نایاساییەكان لە وڵات نەبردووەتە سەر، لە بەرامبەردا لیز ترەس، گرانت شاپسی وەك جێگرەوەی سوێلا برێڤەرمەن بۆ پۆستی وەزیری ناوەخۆی دەستنیشان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا