پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو براکەی خۆی کوشت، خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کردووە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی دوێنێ شەو ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی کەسنەزان ڕوویدا، تۆمەتبارەکە بەناوی (ب. ج. ع.) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایکردبوو”.
ئاشکراشی کرد، “ئەمڕۆ تۆمەتباری ناوبراو خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەڕاوەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتەبەر”.
ڕۆژی سێشەممە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن 27 ساڵ لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.