پۆڵەتیک پرێس
درەختێک کە ڕەنگێکی سووری ئاگرینی هەیە لەلای دەریاچەی دەریای ڕەش لە بناری چیای هابا لە شانگریلا لە چین بەم دواییانە گفتوگۆیەکی گەرمی لەنێوان بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتدا دروستکردووە.
خەڵکی ناوچەکە درەختە جوانەکەیان ناوناوە “درەختی ڕۆوان”، گەڵاکانی درەختەکە لە کۆتایی پایزدا ڕەنگەکەیان دەگۆرێت بۆ سوورێکی ئاگرینی، بەمەش چیا و دەریاچەکان جوانییەکی خەیاڵیان دەبێت وەک سەرسوڕهێنەرێکی سروشت ناوی دەبەن.
بەپێی ڕۆژنامەی “شعب”ی چینی بینینی ئەم جوانیە سەرنجڕاکێشە ئاسان نییە، چونکە دوای بڕینی سێ کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل لەناوەندی شانگریلا بۆ گوندی هابا، دەبێت ماوەی پێنج کاتژمێری دیکە ببڕیت بۆئەوەی بگەیت بە درەختە سەرسوڕهێنەرەکە.