پۆڵەتیک پرێس
بەم دواییانە “ماسی خۆر” کە کێشەی نزیکەی سێ تەن دەبێت لەنزیک دوورگەی پرتوگال دۆزرایەوە و ژمارەیەکی نوێی جیهانی وەک قورسترین ماسی تۆمارکرد.
توێژەوەکان توێکاری ماسی خۆری زەبەلاحیان ئەنجامدا و لێکۆڵینەوەکەیان لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە 11 تشرینی یەکەمدا لە گۆڤاری بایۆلۆجی ماسی بڵاوکراوەتەوە کە ڕوونی دەکاتەوە، کێشی ماسییەکە نزیکەی سێ تەن دەبێت بەنزیکەیی دەکاتە 2744کیلۆگرام، هەروەها زانایان ناوەڕۆکی گەدەی ماسی خۆریان شیکردەوە و نموونەی دی ئێن ئەیان وەرگرت.